بەدواداچوون ـ INA
کۆشکی سپی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی جێگرەوەی هەیە سەبارەت بە گەرووی هورمز لە حاڵەتی شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی جێگرەوەی هەیە سەبارەت بە گەرووی هورمز ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکستیان هێنا.
کۆشکی سپی ئەوەشی خستەڕوو هاوکات لەگەڵ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز باشبوونی دۆخەکە لە کەرتی وزەدا زۆر نزیکە



