بەغدا - INA

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لەسەر ئەنجام نەدانی هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری پێش یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی وەزیران بە یەکەوە.

بارزانی لە پۆستێکدا لە سەر بلاتفۆڕمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "پێداگریی هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەردەوامی هەندێکی تریان لە یەکلانەکردنەوەی بەربژێری سەرۆکوەزیران، جێگەی قبوڵکردن نیە

وتیشی: جەخت دەکەینەوە لەوەی هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری تێپەڕ ناکرێت پێش یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەکی هاوکات، بە جۆرێک کە ئامادەبوون و بەشداریی هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەستەبەر بکات