بەسرە – INA – عەبدولڕەحمان حەمید
شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیال.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە یاوەریی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، لە بەغداوە گەیشتنە بەسرە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئاهەنگە گەورەکەی سەرکەوتنی شێرەکانی ڕافیدەین بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
