بەدواداچوون – INA
وەزارەتی تەندروستی (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای جەنگەوە ٧٤٥١ (ئیسرائیلی) بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و لوبنانەوە بریندار بوون.
وەزارەتەکە وتی: "٧٤٥١ (ئیسرائیلی) لە سەرەتای جەنگەوە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و لوبنانەوە تووشی پێکان و برینداری بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ١١٨ برینداری جەنگ تا ئێستا لە نەخۆشخانەکاندان، کە برینی ٤٥ کەسیان لە دۆخێکی مەترسیدار یان مامناوەنددایە.
لای خۆشیەوە، فەرمانگەی موڵکایەتی (ئیسرائیل) بڵاویکردەوە کە ٢٨٢٣٧ داواکاری قەرەبووکردنەوە بەهۆی ئەو زیانانەی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و لوبنانەوە کەوتوونەتەوە، پێشکەش کراون

