بەدواداچوون- INA
بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە لە مەودای سفرەوە لەگەڵ هێزێکی (ئیسرائیلی) لە ڕووبەڕووبوونەوەدایە، هاوکات جەختی لە پێکانی کۆبوونەوەکانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و سەربازانی سوپای (ئیسرائیل) کردەوە بە دەستڕێژی مووشەکی و تۆپباران.
حزبەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی بە چەکی سووک و مامناوەند و مووشەک، لە مەودای سفرەوە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قارەمانانە لەگەڵ هێزێکی (ئیسرائیلی) ئەنجام دەدەن کە هەوڵیان داوە بەرەو بازاڕی شاری بنت جوبەیل پێشڕەوی بکەن،
لە هەمان چوارچێوەدا، حزبەکە لە ڕاگەیەندراویکی تردا وتی: هاوکات لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوە قارەمانانەکان، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کۆبوونەوەکانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و سەربازانی سوپای دوژمنی (ئیسرائیلی) لە دەوروبەری کۆمەڵگەی موسا عەباس، سێگۆشەی تەحریر و قوتابخانەی پیشەیی لە شاری بنت جوبەیل، بە دەستڕێژی مووشەکی و تۆپباران کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کرد: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ١٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە ٠٩-٠٤-٢٠٢٦، حەفارەیەکی سەربازیی (ئیسرائیلی) لە جۆری D9یان بە درۆنێکی خۆکوژ پێکاوە



