بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید،، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە هاوسۆزیی عێراق لەگەڵ گەلی لوبنان کردەوە، هاوکات سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانەی کرد کە دەکرێنە سەر ئەو وڵاتە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ، ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف عۆن، هاوتا لوبنانییەکەی ئەنجامدا،
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا باسیان لەو پێشهات و ئاڵنگارییانە کرد کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، ئەمەجگە لەوەی جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی برا کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.
سەرۆک کۆمار پشتیوانی عێراقی بە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و گەلی عێراقەوە بۆ گەلی لوبنانی برا دووپاتکردەوە وبە توندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانەی کرد کەڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هاوکات جەختیشی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەپشتیوانیکردنی ئاسایش و سەروەری لوبنان کردەوە.
هەروەها سەرۆک کۆمار، داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، بە کارکردن بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندن و پابەندکردنی هەموو لایەنەکان بەڕێزگرتن لە ئاگربەست و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
لەلای خۆیەوە سەرۆک عەون، پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستە فەرمی و جەماوەرییەکانی عێراق دەربڕی بۆ پاڵپشتی لوبنان وجەختیشی لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە، بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکان وگرتنە بەرری ڕێگا چارەیەکی بەپەلە کە گەرەنتی پاراستنی هاووڵاتیانی سیڤیل و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەدیبهێنێت
