بەدواداچوون – INA
تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل)ی بۆ سەر لوبنان ڕاگەیاند، هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان، جەختی لە ئامادەیی خۆی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی هێورکردنەوە و سەقامگیری.
ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند: سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر لوبنان دەکەین، هەروەها جەختی لە پشتیوانیی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ لوبنان و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر کردەوە.
ئەمیری قەتەر بۆ سەرۆکی لوبنان دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی هێورکردنەوە و سەقامگیری

