بەدواداچوون – INA
بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە بۆ جاری سێیەم نیشتەجێبووی "کریاتی شمۆنە" و کۆبوونەوەیەکی سەربازانی (ئیسرائیلی)یان بە چەندین مووشەک کردووەتە ئامانج.
حزبەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن دوژمنەوە، دوای ئەوەی بەرگری پابەندی ئاگربەست بوو و دوژمن پابەند نەبوو، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٩-٠٤-٢٠٢٦، نیشتەجێبووی کریاتی شمۆنەیان بۆ جاری سێیەم بە شەپۆلێکی مووشەکی کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوێکی تری جیاوازدا جەختی کردەوە: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن دوژمنەوە، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی، کۆبوونەوەیەکی سەربازانی سوپای دوژمنی (ئیسرائیلی)یان لە پێگەی 'ئەلمەرج' بە ژمارەیەک مووشەک پێکاوە.
هەروەها وتیشی: ئەم وەڵامدانەوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) و ئەمریکا بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ڕادەوەستێت



