بەدواداچوون – INA
وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت هێگسێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، تێکشکاندنی تەواوەتی کارگەکانی مووشەکی ئێرانی ڕاگەیاند.
هێگسێت وتی: "ئێران بۆ ڕاگرتنی تەقەکردن پاڕایەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێران هێرشێکی سەربازیی کەمەرشکێنی کرایە سەر و ئێمە هەموو ئەو ئامانجانەمان پێکا کە لە ڕۆژی یەکەمەوە پلانیان بۆ داڕێژرابوو".
وتیشی: "ئێران چیتر خاوەنی هیچ بەرگرییەکی ئاسمانی نییە و ئێمە کۆنترۆڵی ئاسمانەکەی دەکەین، هەموو کەشتییە جەنگییەکانیانمان تێکشکاند و کۆتاییمان بە ژێرخانی پیشەسازیی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران هێنا"، لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە "ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەو مانایەیە کە ئەوان هەرگیز نابنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".