بەغداد – INA

ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەنگی لەسەر ئەندامانی حەوت لیژنە دا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ناردوە، دەڵێت: "ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەنگی لەسەر ئەندامانی لیژنەی دارایی، لیژنەی دەسپاکی، و لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن دا".

راشیگەیاند: "ئەنجوومەن دەنگیشی لەسەر ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان، لیژنەی مافەکانی مرۆڤ، و لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دا".