بەدواداچوون – INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی و سزاکان.

ترەمپ ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئێران دەکات کە دڵنیا بووینەتەوە گۆڕانکارییەکی بەرهەمداری لە دەسەڵاتەکەیدا بەخۆوە بینیوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم نابێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ ئێران کار دەکات بۆ دەرهێنان و لابردنی هەموو پاشماوە و تەپوتۆزە ئەتۆمییەکان کە لە قووڵایی زەویدا شاردراونەتەوە".

لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی و سزاکان، و لە ڕاستیدا لەسەر ژمارەیەک خاڵ لە کۆی پانزە خاڵەکە ڕێککەوتووین".