بەدواداچوون - INA

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، و ڕوونیکردەوە: ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی تەقەکردن لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد: "دەوڵەتی قەتەر ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی تەقەکردن بە هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان دادەنێت".

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختیکردەوە: لەسەر "گرنگی پابەندبوونی تەواو بە ڕاگرتنی تەقەکردن بە شێوەیەک کە جێگیربوونی هێوربوونەوە و ڕەخساندنی کەشوهەوا بۆ گفتوگۆ دەستەبەر بکات، هەروەها تەئكیدی لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئازادی دەریاوانی و بازرگانی نێودەوڵەتی کردەوە بە جۆرێک کە سەقامگیری ناوچەکە و زنجیرەکانی دابینکردن بپارێزێت".

هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە سەقامگیری ناوچەیی تێکدەدەن، و پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان بە شێوەیەک کە زامنی دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە بکات".