نێودەوڵەتی – INA
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناچار کرا بە قبوڵکردنی پێشنیازە ١٠ خاڵییەکەی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
سکرتارییەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوژمن لە جەنگە ناهاوسەنگ و نایاسایی و تاوانکارییەکەیدا دژی گەلی ئێران، تووشی شکستێکی حاشاهەڵنەگر، مێژوویی و تێکشکێنەر بووە."
ئاماژهی بهوهیش كردووه كه "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناچار بووە پابەند بێت بە پلانی ١٠ خاڵییەکەی ئێران کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
• پابەندبوونی سهرهكی بە هێرشنەکردن.
• بەردەوامبوونی کۆنتڕۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.
• قبوڵکردنی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی.
• هەڵگرتنی هەموو سزاکانی سهر ئێران نوێ و كۆنیش
• کۆتاییهێنان بە هەموو بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی حاکمان.
• دانی قەرەبوو بە ئێران.
• کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
• ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا بە لوبنانیشەوە."

