بەغدا – INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران فەرهاد ئەمین ئەترووشی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان و بەهێزکردنی ئەدا و کارەکانیان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ڕایگەیاند: "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران فەرهاد ئەمین ئەترووشی، ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی پەرلەمان ئەنجامدا."
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی راگهیندراوهكه جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان و بەهێزکردنی ئەدا و کارەکانیان."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لیژنەی تەندروستی دۆسیەی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لەسەر شانە، جگە لە بەدواداچوونی بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی خاوەن پیشە تەندروستییەکان و جێگیرکردنی مافەکانیان لەناو بودجەی دارایی گشتیی فیدراڵیدا، هەروەها بەرپرسیارێتییەکانی پەیوەست بە ئاسایش و ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان، و ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکان و تەحەدییە تەندروستییەکان."

