بەغدا- INA
سەرۆک کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی ئەو دۆخە سەقامگیرییە ناوخۆییەی کە عێراق بەخۆیەوەی دەبینێت و پاراستنی لە هەر لێکەوتەیەکی چاوەڕوانکراو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە بەغدا، پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سهید عەممار حەکیم کرد."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "لە دیدارەکەدا بە وردی پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق خرایە ڕوو، لەژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنانەی کە ڕووداوەکانی ناوچەکە بەخۆیەوەی دەبینێت، تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان بۆ چەسپاندنی دۆخی سەقامگیری ناوخۆیی عێراق و پاراستنی لە هەر لێکەوتەیەکی چاوەڕوانکراو."
لەلای خۆیەوە، سهید عەممار حەکیم پشتگیری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە ئامانجیان پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لە عێراقدا، ئاماژەی بە "گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی شایستە دەستوورییەکان و تێپەڕاندنی تەحەدییە هەنووکەیییەکان."

