یاریگا – لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ململانێی نێوان به‌ربژێره‌كان بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی گەرمتر بووە. ئەم کێبڕکێیە کە بە مافێکی یاسایی و رەوا بۆ هەمووان دادەنرێت، وای کردووە بەربژێرەکان هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ و پەیوەندییەکانیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی متمانە و دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستبهێنن. له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی …