یاریگا – لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی هاتنی وادەی خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، کە بڕیارە لە 23ـی ئایاری 2026 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونێکی وردی بۆ ناسنامەی ئەو کەسایەتییە کوردییانە کردووە کە دەیانەوێت لە ناو ماڵی تۆپی پێی عێراقدا جێگەی خۆیان بکەنەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا، تاوەکو ئێستا شەش کەسایەتی وەرزشیی …