نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەوە کردەوە کە هه‌ولێكی نێودەوڵەتی گەورە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەنگژەی جەنگ دژی ئێران، بەتایبەت لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی کە ئیدارەی ئەمریکا دیاری کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ماجد ئەنساری، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا، ڕایگەیاند: " هه‌ولێكی نێودەوڵەتی گەورە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەنگژەی ئێران، بەتایبەت لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی ئیدارەی ئەمریکا دیاری کردووە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژانە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە کاریگەرەکان بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان."

ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە پشتگیری براکانمان دەکەین لە نێوەندگیریدا و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشدار نین تێیدا،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "قەتەر ئیدانەی پێشێلکارییەکانی ئێران دەکات لە کردنە ئامانجی ئەو و هەموو وڵاتانی ناوچەکە، و دەبێت چارەسەرەکە بەوە دەست پێبکات کە لایەنی ئێرانی واز لە کردنە ئامانجی وڵاتانی ناوچەکە بهێنێت."

هه‌روه‌ها وتیشی: "لە هەموو پەیامەکانماندا بۆ هەمووان جەختمان لە مەترسیی کردنە ئامانجی ژێرخانەکان کردووەتەوە، و ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەین بۆ سەر ژێرخانەکان، هەروەها جەختمان بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران کردووەتەوە کە بەردەوامبوونی هەڕەشەکان تەنگژەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو بۆ هەمووانی ئاڵۆزتر دەکات."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەڕەشەکردن بە کردنە ئامانجی دامەزراوەکانی وزە لە کەنداو چارەسەر نییە و ناوچەکە دەخاتە ناو تەحەدییە نوێیەکانەوە، و لە ناوچەکەدا هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە هیچ لایەک لە جەنگدا براوە نابێت، بەڵکو لێکەوتەی نەرێنی بۆ سەر هەمووان دەبێت."