بەغدا- INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتی تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "بڕیاردرا بە پەسەندکردنی خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و قۆناغە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ (خولی یەکەم)، ئەوەش پشتبەستن بە ئەنجامی کۆبوونەوەی دەستەی ڕای کە دوێنێ بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە هەنووکەییەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت."

ڕوونیشیکردەوە کە "بڕیارەکە خوێندنی عەرەبی و بیانی (زمانی ئینگلیزی) دەگرێتەوە، جگە لەو ناوچانەی کە خوێندنی کوردی و تورکمانی دەیانگرێتەوە."

داواشی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و قوتابخانەکان کرد، کە "بە وردی قوتابیان و خوێندکاران لە کاتە نوێیەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئامادەکاری تەواو بۆ تاقیکردنەوەکان."