🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەکنەلۆژیای BYD بوو بە یەکەمی جیهان: YANGWANG U9 Xtreme ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و نازناوی "ساتی ساڵ" ی TopGear.com بەدەستهێنا

YANGWANG 2025/12/03 18:38
Yangwang U9 Xtreme (یانگوانگ یو 9 ئیکستریم) بە خێرایی 496.22 كم/لە کاتژمێرێکدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بوو بە خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان، و خەڵاتی “ساتی ساڵ” ی TopGear.com ی بەدەستهێنا

دەستکەوتێك سنوورەکان دەبەزێنێت و دووبارە پێناسەی کارامەیی ئۆتۆمبێلەکان دەکات

ئۆتۆمبێلی  Yangwang U9 Xtreme دەستکەوتێکی جیهانیی بێهاوتای بەدەستهێنا بە تۆمارکردنی خێرایی 496.22 كم/لە کاتژمێرێکدا و بوو بە خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، و خەڵاتی “ساتی ساڵی” ی TopGear.com ی بەدەستهێنا. TopGear ئەم دەستکەوتەی بە “ساتێکی سەرسوڕهێنەر لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا” ناساند، کە لەوانەیە سەرەتای سەردەمێکی نوێی کارایی ئۆتۆمبێل بێت.

ستێلا لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای BYD ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین کە TopGear ئۆتۆمبێلی  U9 Xtreme هەڵبژاردووە وەك تۆمارکاری ژمارەی پێوانەیی "ساتی ساڵ". ئەم دەستکەوتە ڕەنگدەرەوەی ئەو جیاوازییە تەکنەلۆژی و ئەندازیارییە بێهاوتایەیە کە کۆمپانیای YANGWANG ی پێ ناسراوە. ئۆتۆمبێلی U9 Xtreme پیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە چۆن BYD، وەك کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی ڕاستەقینە بەردەوامە لە ڕەچەشکێنیی و نیشاندانی توانای پەرەپێدانی کارەبایی." هەروەها گووتیشی: هەر دەستکەوتێك کە بەدەستیدەهێنین، ئەنجامی هەوڵی بێووچانی کامڵبوونمانە لە لایەن زیاتر لە 120,000 ئەندازیار لە بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی BYD. بەردەوام دەبین لە داهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایانەی دووبارە پێناسەی ئەو شتانە دەکەنەوە کە دەکرێت بەردەست بن لە چەرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا."

لە لایەکی دیکەوە جاك ڕیکس سەرنووسەری TopGear دەڵێت: "U9 Xtreme بووە هۆی ئەوەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی سووتەمەنی کار دەکەن، لاواز دەربکەون. بەڕاستی چرکەساتێکی سەرسوڕهێنەر بوو لە ئەڵمانیا کاتێك خێرایی ئۆتۆمبێلەکە گەیشتە 496.22 کم/ لە کاتژمێرێکدا و شۆکێکی گەورەی لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا دروستکرد. ئەم سەرکەوتنە بەسەر بوگاتی لە گۆڕەپانی خۆیدا تەنها سەرەتایەکە بۆ وەرچەرخانێکی گەورە."

 U9 Xtreme یەکێکە لە دیارترین دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکانی BYD لە چوارچێوەی بڕاندی YANGWANG  هەرچەندە لەسەر بنەمای مۆدێلی U9 دامەزراوە، بەڵام خراوەتە ژێر باری ئەنجامدانی پرۆگرامێکی پەرەپێدانی ئەندازیاریی گشتگیر کە توانایەکی بێوێنەی پێبەخشیوە. ڤۆڵتی سەکۆی کارەبایی لە 800 ڤۆڵتەوە زیادکراوە بۆ 1200 ڤۆڵت و بزوێنەری کارەبایی لەڕادەبەدەر خێرای تێدایە کە دەگاتە 30,000 سووڕ لە یەك خولەکدا، جگە لە پاتری Blade Battery LFP کە توانای بە تاڵکردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بە ڕێژەی 30 پلەی سیلیزی. ئەم توخمانە تەواوکەری یەکترن و بە هەماهەنگی کار دەکەن لە بەرهەمهێنانی زیاتر لە هێزی 3,000 ئەسپ بە ڕێژەی هێز بۆ کێشی پێوانەیی جیهانی کە دەگاتە 1,217 ئەسپ بۆ هەر تۆنێك، ئەمەش U9 Xtreme دەکات بە یەکێك لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە جیهاندا.

بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژمارە پێوانەییە، بە وردیی دەستکاری سیستەمی DiSus-X ی ئۆتۆمبێلەکە کراوە بۆ دڵنیابوون لە تۆکمەیی و خۆڕاگریی ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی خێراییەکی نائاساییدا، تایەی تایبەتی Semi-slick ی بۆ دانراوە کە تایبەتە بە گۆڕەپانی ئەو جۆرە پێشبڕکێیانە. و شۆفێری ئەم ئۆتۆمبێلە مارك پاسنگ بوو کە یەكیكە لە بەناوبانگترین شارەزایانی جیهان لە تاقیکردنەوەی خێرایی و پێشبڕکێی خۆڕاگری.

پێش تۆمارکردنی پێوانە مێژووییەکە، پاسنگ سەرکەوتوو بوو لە گەیاندنی U9 Xtreme بە خێرایی 472.41 كم/لە کاتژمێرێکدا، بەم جۆرەش بوو بە خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا. هەروەها بە 6:59.157 خولەك ژمارەی پێوانەیی کاتی شکاند لە گۆڕەپانی Nürburgring Nordschleife، بە جیاوازی 5 چرکە لەگەڵ ژمارەی پێوانەیی پێشووتر، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی  U9 Xtremeببێتە یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە بەربەستی 7 خولەکی بشکێنێت لە یەکێك لە سەختترین مەیدانەکانی جیهاندا. ئەم دەستکەوتانە تەنها بەشێك بوون لە زنجیرەیەك ژمارەی پێوانەیی تر کە ئۆتۆمبێلەکە لە ماوەی بەرنامەی پەرەپێدانی چڕوپڕدا بەدەستیهێنا، بۆ دووپاتکردنەوەی پێگەی خۆی وەك ئەستێرەیەکی درەوشاوەی جیهانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.
 BYDڕایگەیاند کە U9 Xtreme دەخرێتە بازاڕەوە بەڵام تەنها ژمارەیەکی سنوورداری لێ بەرهەم دەهێنرێت کە ناگاتە 30 ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش وا دەکات ببێت بە یەکێك لە دەگمەنترین و بەهێزترین ئۆتۆمبێلە کارەباییە گرانبەهاکان لە مێژووی پیشەسازییدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (YANGWANG)