🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی داواکردنەوەی موڵکەکانیان لە سەرێ کانیێ  دوو هاووڵاتیی کریستیان دەستگیرکران

نۆرس پرێس 2023/11/25 17:00

• بەهۆی داواکردنەوەی موڵکەکانیان لە سەرێ کانیێ.. میلیشیای "سوڵتان موراد"ی لایەنگری تورکیا، دوو پیاوی کریستیانی خەڵکی سەرێ کانیێیان دەستگیرکرد..
• دوای ئەوەی سەردانی فەرماندەیی "شورتەی مەدەنی"یان کردووە بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی پێنج ماڵ کە ئەوان خاوەندارێتی دەکەن، "ئاسف مللی تەمەن 47 ساڵ و زیاد ئەسفەر تەمەن 42 ساڵ" کە دوو هاووڵاتی کریستیانی رەسەنی شارەکەن، دەستگیر دەکرێن..
• موڵک و ماڵی هەردوو هاووڵاتی "مللی و ئەسفەر" لەلایەن میلیشیای سوڵتان مورادەوە وەک بارەگای سەربازی و ئەمنی دەستی بەسەردا گیراوە..
• میلیشیای "حەمزات" دەستی بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیاندا گرتووە و لە بەرژەوەندی خۆیان دەیچێنن و دروێنەی دەکەن..

ظهرت المقالة بەهۆی داواکردنەوەی موڵکەکانیان لە سەرێ کانیێ  دوو هاووڵاتیی کریستیان دەستگیرکران أولاً على نورث برس.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (نۆرس پرێس)