🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دۆناڵد ترامپ لە مشیگەن بەشداری لە پێشبڕکێی ئوتومبێل دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/27 18:35

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە دەچێت بۆ مشیگەن و بەشداری لە پێشبڕکێیەکی ئوتومبێل لە میلفۆرد پروڤینگ گراوند دەکات.

میلفۆرد پروڤینگ گراوند لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی جەنەڕاڵ مۆتۆڕز بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ئوتومبێل لەسەر ئاستی جیهاندا.

چاوەڕوان دەکرێت کە سەرۆکی ئەمەریکا قسە لەبارەی سیاسەتی حکوومەتەکەی بۆ زیادکردنی باجی گومرگ بکات و هانی پێشخستنی پیشەسازیی ناوخۆیی بدات.

هەر لە هەمان ڕۆژدا پردی گۆردی هاو (Gordie Howe Bridge) دەکرێتەوە کە پردێکی نێودەوڵەتییە و هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و کەنەدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەڵام هێشتا دیار نییە ئاخۆ سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە کردنەوەی ئەو پردە گرنگەدا دەکات یاخود نا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)