🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٦ پلە لەسەر سنووری ئێران و تورکیا روویدا

سپێده‌ 2023/03/24 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


کاتژمێر ٠٦:١٦ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٦ پلە لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران روویدا.


سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە بوومەلەرزەکە لە شارەکانی وان و هەکاریش هەستی پێکراوە.


ئەوەش دیاری کرا کە چەقی بوومەلەرزەکە ٢٩ کیلۆمەتر لە قەزای باشکالەی شاری وان-ەوە دوور بووە.


تا ئێستا زیانی بوومەلەرزەکە بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)