🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە بەغدا خۆپیشاندان دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت

سپێده‌ 2023/03/24 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



بڕیارە ئەمرۆ لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەناوچەی سەوز، خۆپیشاندان دژی دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان و سیستمی سانت لیگۆ بەڕێوەبچێت.



لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران خۆپیشاندان دەكەن دژی دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و سیستمی سانت لیگۆ و راشیانگەیاند، گەندەڵكاران دەیانەوێت یاسا كۆنەكان بگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی زوڵم بكەن و مانەوەی حزبەكانیان مسۆگەربكەن، بەبێ ئەوەی رەچاوی ویستی گەل و مەرجەعیەت بكەن، كە ئەو سیستمە رەتدەكەنەوە.



بەپێی راگەیەندراوەكە، خۆپیشاندانەكە ئێوارە لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكات و تا دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە لە رۆژی شەممە، بەردەوام دەبێت.



بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند بڕگە و ماددەیەكی پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد و رۆژی 6/11/2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی ماددەكانی دیكەی هەموارەكە كۆبێتەوە.ێكارییەوە هەزاران گەنج روویان لەدەرەوەی هەرێم كردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)