🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مێتا و وەتسئەپ لە تورکیا سزای دارایی دران

سپێده‌ 2023/03/22 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


بەهۆی بەجێنەگەیاندنی بەرپرسیارییه‌تییه‌کانی پاراستنی تۆماری زانیاریی، دامەزراوەی پاراستنی زانیاریی کەسی لە تورکیا، هەر یەک لە وەتسئەپ و مێتای بەبڕى دوو ملیۆن و 665 هەزار لیرە سزا دا.


بەپێی هه‌واڵێكی ئانادۆڵو،لە چوارچێوەی ئەو پێداچوونەوەیەی دامەزراوەکە بە فەرمی دەستیپێکردووە، بۆی دەرکەوتووە كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مێتا و وەتسئەپ کە کار لەسەر زانیاری کەسی دەکەن لە وڵاتەکە و پابەندن بە بڕگەکانی یاسای پاراستنی زانیاری تاکە کەسی، بەڵام بەرپرسیارییه‌تییه‌کانیان بۆ پاراستنی تۆماری زانیارییەکان بەجێنەگەیاندووە.


بەو هۆیەشەوە دامەزراوەی پاراستنی زانیاریی کەسی لە تورکیا، هەر یەک لە وەتسئەپ و مێتای بەبڕى دوو ملیۆن و 665 هەزار لیرە سزا دا.


هەروەها دامەزراوەکە بڕیاریدا مێتا و وەتسئەپ لە ماوەی 30 رۆژدا پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارییه‌تییه‌کانیان لەبارەی تۆمارکردنی زانیارییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)