🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

به‌هۆی تەقینەوەیەک لە بەنگلادیش ١٤ کەس گیانلەدەستده‌ده‌ن

سپێده‌ 2023/03/07 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە ئاکامی روودانی تەقینەوەیەک لەناو باڵەخانەیەک لە داککا پایتەختی بەنگلادیش، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، کاربەدەستەکان رایانگەیاندووە لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەی کە لە باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمیی ناوچەی گوڵیستان روویداوە، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ کەسیش برینداربوون.


ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن بەردەوامە و ١١ تیمی ئاگرکوژێنەوە و بەهاناوەچوونیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.


ئەوەش راگەیەندرا کە تەقینەوەکە لە شوێنکارێکی فرۆشتنی کەلوپەلی خاوێنکردنەوە کە دەکەوێتە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەیەک کە ژمارەیەکی زۆر ئۆفیس و دوکانی جلوبەرگی لێیە، روویداوە.


راگەیەندرا کە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فاکەڵتیی پزیشکیی داککا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)