🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی تاجیکستانی هەژاند

سپێده‌ 2023/02/23 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی رێخته‌ر وڵاتی تاجیکستانی هەژاند و تائێستا زیاتر لە 300 کەس بونەتە قوربانی.


ده‌زگای بومەلەرزەزانی چین رایگه‌یاند، بومەلەرزەکە کاتژمێر 5:37 خوله‌كی بەیانی ئەمڕۆ رۆژهه‌ڵاتی تاجیکستانی هه‌ژاندوە کە هاوسنورە لەگەڵ هه‌رێمی شینجیانگی چین.


وتیشی، بومەلەرزەکە به‌ گوڕی 7.2 پله‌ بوە بە پێوەری رێخته‌ر بوە و قوڵاییەکەی 10 كیلۆمه‌تر بوە، بەهۆی کاریگەری بومەلەرزەکەش لە چین بەشێک لە هێڵەکانی شەمەندەفەر لە شینجیانگی رۆژئاوای وڵاتەکە لەکار راگیران.


بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش تائێستا گیان لەدەستدانی سێ کەس و برینداربونی 300 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تاجیکستان راگەیەنراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)