🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چاودێرانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە

سپێده‌ 2023/01/11 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


لە چوارچێوەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی 'داهاتووی مافەکانی مرۆڤ لە سەدەی 21دا' کە رێکخراوی دامەزراوەی چاودێر (KDK) سازی کرد، چاودێرانی رووسیا و ئۆکرانیا کۆبوونەوە.


کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی رووسیا، تاتیانا مۆسکالکۆڤا و چاودێری ئۆکرانی، دمیترۆ لوبینێتس لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا کە لە هۆتێلێکی شاری ئەنقەرە بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجام دا.


لە کۆبوونەوەکەدا کە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو سەرۆکی چاودێری گشتیی، شەرەف مالکۆچ و بۆ ماوەیەکی کەمیش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ بەشدارییان کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)