🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سپێده‌ 2022/12/21 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، لە رۆژی پێنجشەممە 22/12/2022، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت.


ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ روو" كه‌ راگرتنی مامەڵەکان بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریارییەوەیە."


ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە رۆژی 1/2ـی ساڵی داهاتوودا دەبێت.


ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌:


ئاگاداری
سەرجەم هاوڵاتیان وشوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە،کەوا لەڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی2022/12/22ڕاییکردنی مامەڵەی هاولاتیان لەفەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە ڕادەگیرێت،تاکو ڕۆژی2023/1/2،بەهۆی تەواوبونی ساڵی ژمێریاری،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین کەلەو ماوەیە سەردان نەکەن،وەهەربابەتێکیش لەو ماوەی ڕاگرتنە بەسەربچێت وەکو ساڵیانەو مۆلەت و ماوەی تۆمارکردن ،بویان قەرەبو دەکرێتەوە لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام ،وەهیچ کەسێک توشی سزادان نابێتەوە.
ب هاتووچۆی هەولێر


 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)