بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،جەختیکردەوە لە گرنگیی چوونە ناو هاوبەشی ئابووری بەرهەمدار لەگەڵ لبنان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لبنان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدای پایتەخت، سەرۆکایەتی ئەو گفتوگۆیانەیان کرد کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دران و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی هەردوو وڵات.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە گفتوگۆکان باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرد لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری، و سیاسی و ئەمنیدا، هەروەها گفتوگۆ کرا لەبارەی ئاسۆکانی پەرەپێدانی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتی برا، بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدانی گشتگیر و بەردەوام، و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی عێراقی و لبنانی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆکی وەزیران،جەختیکردەوە لەسەر قووڵایی پەیوەندیی نێوان عێراق و لبنان، و پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی، و گرنگیی چوونە ناو هاوبەشیی ئابووریی بەرهەمدار لە کەرتەکانئ گەشەپێدانی جیاوازدا.
جەختیشی کردەوە لەسەر هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، و پشتگیریکردنی کاری دوقۆناغیی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕاگرتنی ململانێکان.