🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە پاریس خۆپیشاندانێک بۆ داواکاری زیادکردنی مووچە بەڕێوەچوو

سپێده‌ 2022/10/19 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کارمەندانی پیشە جیاوازەکان لە خۆپیشاندانێکدا داوای بەرزکردنەوەی مووچەکانیان کرد.


لەسەر بانگەوازی سەندیکاکان ژمارەیەک لە گرووپە پیشەییەکانی وەکو گواستنەوەی گشتی، پەروەردە و تەندروستی مانگرتنیان راگەیاند و بە گوێرەی هەڵاوسان داوای زیادکردنی مووچەکانیان کرد.


لەم چوارچێوەیەدا لە زۆربەی شارە جیاوزاەکانی وڵاتەکە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.


خۆپیشاندانەکەی پاریس لە کاتژمێر 14:00 بە کاتی ناوخۆیی لە گۆڕەپانی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی ڤاوبان کۆتایی هات.


خۆپیشاندەرەکان درووشمی وەکو؛ "لەلایەن ماکارۆنێکەوە ئیدارەبدرێیت"، "قەیران لەسەر کێك"، "برۆنۆ لێ مایر (وەزیری ئابووریی فەڕەنسا) مووچەکەمان بدەرێ"یان هەڵگرتبوو.


لە کاتێکدا ماوە ماوە پێکدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران درووست دەبوو، پۆلیس رێگری لە خۆپیشاندەران گرت کە بەربەست دابنێن و لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران بەرد و شووشەیان دەگرتە پۆلیسەکان.


هاوکات ئاگر لە ژمارەیەکی زۆر تەنەکەی خۆڵ لەسەر رێگای رێپێوانەکە بەردرا و جامخانەی چەند دوکانێک و بۆردی رێکلامەکان شکێندرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)