بەغداد – INA
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە لەوەی ئەو ئەرکانەی سپێردراون بە نووسینگەی فەرماندەی گشتی، بنەمای سەرەکین بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتیی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ.
نوعمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو ئەرکانەی سپێردراون بە نووسینگەی فەرماندەی گشتی، بنەمای سەرەکین بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتیی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، وە خێزراویی وەڵامدانەوەی جێبەجێکردن لە تەواوی سیستمی سەربازی و ئەمنیدا." ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرزترین ئەرکی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان خۆی لە سەرپەرشتیکردنی مەیدانی و بەدواداچوونی ورددا دەبینێتەوە بۆ جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە بەرزترین ئاستی لێهاتوویی و دیسپلینی سەربازی، بە شێوازێک کە تەواوکاری لە نێوان سەرجەم کەرت و پێکهاتە چەکدارەکانماندا بچەسپێنێت."
ناوبراو وتیشی: "ئێمە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و فەرمانە نەگۆڕەکاندا کار دەکەین کە پاراستنی دامەزراوەی ئەمنی دەستەبەر دەکەن و ئاستی هەماهەنگیی هاوبەش بەرز دەکەنەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە ستراتیجییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات."
نوعمان ئاماژەی بەوەش كرد كه: "جێبەجێکردنی یاسا و چەسپاندنی ڕەوتی کاری دامەزراوەیی توندوتۆڵ، ڕێڕەوی کارایە بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت و پاراستنی قوربانیدانی ڕۆڵەکانی، چونکە ئێمە بە بەرپرسیارێتییەکی سەربازیی گشتگیرەوە دەجووڵێینەوە کە هەماهەنگیی توندوتۆڵ لە نێوان دەزگا و ئامێرە ئەمنییە جیاوازەکاندا بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی دەبینێت بۆ سەقامگیریی عێراق و پاراستنی سەروەت و سامانەکەی."