ديجيتال میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلسترۆم رایگەیاند کە دەیانەوێت ببنە ئەندام لە ناتۆ و دەبێت مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە بەجێی بگەێنن کە لەگەڵ تورکیا و فینلاند ئەنجامیانداوە.
تۆبیاس بیلسترۆم و وەزیری بەرگریی سوید، پاڵ جۆنسۆن کە ئەمڕۆ دەستیان بە ئەرکەکانیان کرد، لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەکە (TT)، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو رێککەوتنە کرد کە لە پێواژووی داواکاریی ئەندامبوون لە ناتۆ لەگەڵ تورکیادا ئەنجامدراوە.
بیلسترۆم جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەدەن و گوتی: "لە پەرلەمانی سوید کۆدەنگییەکی بەرفراوان لەسەر ئەم پرسە هەیە. دەبێت ببین بە ئەندام لە ناتۆ. دەبێت مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکەین کە بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ لەگەڵ تورکیا و فینلاند ئەنجاممانداوە".
وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتاییان بە روانگەی "سیاسەتی دەرەوەی فێمینیست" کە حکوومەتی سۆسیال دیموکرات جێبەجێی دەکرد هێناوە و گوتی ئیتر دەستەواژەی "سیاسەتی دەرەوەری فێمینیست" بەکارناهێنن.
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگریی سوید، پاڵ جۆنسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە رووبەڕووی جیددیترین کێشەی ئەمنی بوونەتەوە و رایگەیاند دەیانەوێت تاکو کۆتایی ساڵ ببن بە ئەندامی ناتۆ.
جۆنسۆن گوتی: "هیوام بە ئاراستەی ئەوەیە کە سوید لەگەڵ فینلاند تاکۆ کۆتایی ساڵ ببنە ئەندامی ناتۆ. حکوومەتی نوێی سوید و فینلاند سوورن لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەی کەلەگەڵ تورکیا ئەنجامدراوە".
سەرۆکوەزیرانی سوید، ئوڵف کریستێرسۆن ئەمڕۆ لە پەرلەمان گوتی: "لە هەشت پارتی نێو پەرلەماندا شەشیان پاڵپشتیی پێواژووی ئەندامبوون لە ناتۆ دەکەن. ئەمە زۆر بەرز دەنرخێنم. دەمەوێت ئەوە ببینم کە دەتوانین لە سەر پرسی گرنگتر رێکبکەوین. ئامانجی سەرەکیی حکوومەت ئەندامبوونە لە ناتۆ. سوید رێککەوتنی لەنێوان تورکیا و فینلاند جێبەجێ دەکات و رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لە بەشداریی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەگرێتەبەر".