🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: پۆسته‌كان به‌سه‌ر هه‌رسێ ماڵى شیعه‌ وسوننه‌ وكورد دابه‌ش ده‌كرێن

سپێده‌ 2022/10/17 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه‌: ده‌رفه‌تێكى زۆر به‌ محمد شیاع سودانى دراوه‌ بۆ دیاریكردنى كه‌سایه‌تیه‌كان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانى حكومه‌تى داهاتوو.


عائید هیلالى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه‌: له‌ماوه‌ى رابردوو دا گفتوگۆ كراوه‌، وپۆسته‌كان به‌پێى ئیستیحقاقى پێشووتر ده‌بێت وه‌ك له‌حكومه‌ته‌كانى رابردوو دا كراون، له‌نێوان هه‌رسێ ماڵى، شیعه‌ وسوننه‌ وكورد، وئیستیحقاقى دیكه‌ش به‌پێى سه‌نگى ده‌نگ وكورسییه‌كانیان ده‌بێت.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى رابردوو دا، سوودانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سێ كوتله‌ى سیاسى كۆبووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى دیاریكردنى پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان.


هیلالى ده‌شڵێت: ده‌رفه‌ت و رووبه‌رێكى زۆریشیان به‌سوودانى دراوه‌ بۆ دیاریكردنى كه‌سایه‌تى بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان، وهه‌موو لایه‌كیش هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌پێویسته‌ پشتیوانى له‌حكومه‌تى نوێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌رنامه‌ حكومییه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)