🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوو هاوڵاتی فەلەستینی بە فیشەکی راسته‌خۆی سوپای ئیسرائیل کوژران

سپێده‌ 2022/10/14 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



وه زاره تی ته ندروستی فه له ستین له به یاننامه یه كی كورتدا بڵاوكردوه‌، دوو شه هید گه یشتنه نه خۆشخانه ی حكومی جنین.


پێشتریش رۆژی هەینی، هێزە سەربازییە گەورەکانی ئیسرائیل لە چەند دەرگای چوونە ژوورەوەوە هەڵیانکوتایە سەر شاری جینین.


شایەتحاڵەکان ڕوونیان کردەوە کە پێکدادان لە نێوان دەیان هێزی فەلەستینی و ئیسرائیلدا ڕوویداوە، کە تیایدا ئەم دووەمیان فیشەکی زیندوو و کانزایی بەکارهێناوە.


ماوەی چەند مانگێکە سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا کە لە شارەکانی نابلوس و جینین چڕبووەتەوە، بە بیانووی بەدواداچوونی کەسانی داواکراو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)