🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پوتین: ئەو هەنگاوانەی لە (بازاڕەکانی نەوت) گرتوومانەتە بەر دژبە هیچ لایەنێک نین

سپێده‌ 2022/10/11 00:00

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی کە لەگەڵ ئیمارات لە رێگەی هاریکاریی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) گرتوویانەتە بەر، سەقامگیریی مسۆگەر کردووە، گوتی: "هەنگاو و بڕیارەکانمان دژبە هیچ لایەنێک نین".


پوتین دوای دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەھیان لە شاری سان پێترێسبورگ-ی رووسیا بۆ میدیاکاران دوا.


سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە دا كە پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و ئیمارات بەردەوامە لە بەروپێشوەچوون، گوتی: "سوپاستان دەکەین بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی نێوەندگیری گرتووتانەتە بەر، دەزانم كە ئێوە بەگشتی نیگەرانن لە دۆخەكە و خواستی خۆتان بۆ بەشداریكردن لە چارەسەركردنی قەیرانەكان نیشانداوە".


پوتین ئاماژەی بەوە دا کە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان رووسیا و ئیمارات بەر لە قەیرانی ئۆکراینا بەڕێژەی لەسەدا ٦٦ زیادی کردبوو، گوتی: "ئەمساڵیش سەرەڕای هەموو قەیرانەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بەڕێژەی لەسەدا ١٧ زیادی کردووە".


سەرۆکی رووسیا، پوتین تیشکی خستە هاریکارییەکان لەگەڵ گرووپی ئۆپێک پڵەس کە پێکهاتووە لە وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە دەرەوەی (ئۆپیک)، گوتی: "هەنگاو و بڕیارەکانمان دژبە هیچ لایەنێک نین، ئێمە كێشە بۆ كەس دروست ناكەین. ئامانج لە كارەكانمان بونیادنانی سەقامگیرییە لە بازاڕەكانی وزەی جیهاندا بۆ ئەوەی بەكاربەران، بەرهەمهێنەران و فرۆشیارانی وزە لە بازاڕەكانی جیهان هەست بە سەلامەتی بكەن. هەر بۆیە ئێمە هەمیشە وەڵامی پێداویستییەکانی بازاڕ دەدەینەوە و هەوڵدەدەین بەگوێرەی پێشهاتەکان بەشێوەیەکی گونجاو ئەم کارە ئەنجام بدەین".


پوتین هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد کە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، پرسی سووریاش تاوتوێ دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)