🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران تاجەگوڵینەیەک لەسەر مەزاری دامەزرێنەری کۆماری تورکیا موستەفا کەمال ئەتاتورک دادەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 16:11

بەغدا - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فاڵح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، تاجەگوڵینەیەکی لەسەر مەزاری دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، موستەفا کەمال ئەتاتورک دانا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فاڵح زەیدی، تاجەگوڵینەیەکی لەسەر مەزاری دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، موستەفا کەمال ئەتاتورک دانا."

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فاڵح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە دەستپێکی سەردانێکی فەرمیدا کە بۆ کۆماری تورکیای ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)