🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پسپۆڕان: وازهێنان لە جگەرەکێشان پێش تەمەنی ٣٥ ساڵی مەترسیی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 19:08

هەمەڕەنگ – INA

پسپۆڕان، بەپشتیوان بە توێژینەوەی درێژخایەن کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە ئەنجامدراون، جەختیان کردەوە کە وازهێنان لە جگەرەکێشان پێش تەمەنی ٣٥ ساڵی باشترین دەرفەت دەبەخشێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆربەی مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشانەوە، لەوانەش شێرپەنجە، بەجۆرێک مەترسیی گیانلەدەستدان ننزیک دەبێتەوە لەوانەی کە جگەرە ناکێشن.

توێژەران ڕوونیان کردەوە کە وەستان لە جگەرەکێشان لە قۆناغەکانی تەمەنی دواتریشدا هەر سوودێکی گەورەی هەیە؛ وازهێنان پێش تەمەنی ٤٤ ساڵی نزیکەی ٩٠٪ی مەترسییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا وازهێنان پێش تەمەنی ٥٤ ساڵی زۆربەی مەترسییەکانی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە پەیوەندیدارەکان بەربەست دەکات، هەروەها ساڵانی زیاتر لە تەمەن دەبەخشێتە جگەرەکێشەکان بە بەراورد لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر جگەرەکێشان.

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە دا کە جەستە دوای وازهێنان بە خێرایی دەست بە چاکبوونەوە دەکات، بەجۆرێک پەستانی خوێن و سووڕی خوێن و فرمانەکانی سییەکان بەپێی کات باشتر دەبن، و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی سییەکان بە تێپەڕبوونی کات دادەبەزێت.

ڕاپۆرتەکە ئاگاداری دەدات لەوەی کە جگەرەکێشان، تەنانەت بە بڕی کەم یان ئەوەی بە "جگەرەکێشانی کۆمەڵایەتی" ناسراوە، سەلامەت نییە؛ چونکە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشییەکانی تر زیاتر دەکات. توێژەران جەخت دەکەنەوە کە باشترین هەڵبژاردنی تەندروست جێنەهێشتنی شوێنە بۆ جگەرەکێشان (نەکێشانیەتی)، لە کاتێکدا وازهێنانی پێشوەختە دەرفەتێکی گەورەتر دەداتە جەستە بۆ چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکان و گیانلەدەستدانی پێشوەختە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)