🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەیامنێری (INA): سەردانەکەی زەیدی بۆ تورکیا سەرنج دەخاتە سەر دۆسیەکانی ئاو وزە و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 14:20

بەغدا - INA

ڕاگەیاندنی تورکی، ئەمڕۆ سێشەممە، گرنگییەکی گەورەی دا بە سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی بۆ تورکیا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە ئەنقەرە ڕایگەیاند کە "مانشێتی ڕۆژنامە تورکییەکان بەشێوەیەکی فراوان بەدواداچوونیان بۆ سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەنقەرە کردووە، و ڕۆشناییان خستووەتە سەر ئەو دۆسیەیانەی کە هەردوو لایەن تاوتوێی دەکەن".

ئه‌وه‌یشی وت كه‌ "ڕاگەیاندنی تورکی سەرنجی خستووەتە سەر گرنگیی سەردانەکە لە پاڵپشتیکردن و بەرفراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی بنیادنەرانەی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت لە دۆسیەکانی ئاو، وزە، و هاوکاریی ئاسایشی و ئابووریدا".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "سەرۆک وەزیران ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکات کە دیارترینیان ئاو، بازرگانی، هاوکاریی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرن".

سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا تاوتوێی دامەزراندنی ئیدارەیەکی هاوبەش بۆ دۆسیەی ئاو دەکات کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بێت، سەرەڕای هاوکاریی زانستی و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیا نوێیەکاندا، بەجۆرێک کە ئاسایشی ئاو و خۆراک بۆ هەر یەک لە عێراق و تورکیا بەدی بێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)