بەغدا - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەرکردنی دوو سزادانی دادوەریی بە سەرپێچیکاران لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەکانی هاوردەکردن ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ک كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "دوای ئەوەی دەستەی دەروازە سنوورییەکان توانینی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەکردنی سەرپێچییە پەیوەندیدارەکان بە ئۆتۆمبێلە نەگونجاوەکان لەگەڵ مەرج و ڕێنماییەکانی هاوردەکردندا ئەنجام بدات، سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی بەسرە دوو سزادانی دادوەریی لە دوو کەیسی جیاوازدا دەرکرد."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "کەیسی یەکەم پەیوەندیدار بوو بە ئۆتۆمبێلی جۆری مێرسیدس کە بە پێچەوانەی ڕێنمایی و بڕیارە کارپێکراوەکان هاوردە کرابوون، سەبارەت بە کەیسی دووەمیش، شۆش بارهەڵگر (پاس) بوو کە سەلمێندرا لەگەڵ مۆدێلە ڕێگەپێدراوەکان بۆ هاوردەکردن بەپێی یاسا ناگونجێن."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد : "دادگا بڕیاری دا بە سزادانی تۆمەتباران و سەپاندنی سزای یاسایی بەسەریاندا، بەپشتیوان بە بڕگەکان لە یاسای گومرک و یاسای سزادان، هەروەها بڕیارەکە لە کەیسی پاسەکاندا سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی ملیارێک و سەد و نەوەد و دوو ملیۆن دیناری عێراقی لەخۆگرت، سەرباری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە سەرپێچیکارەکان و فڕۆشتنیان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان، و خستنەپاڵی داراییەکەی بۆ گەنجینەی دەوڵەت."
ڕاگەیەندراوەکە ئهوهیش روونكردووه كه"ئەم بڕیارانە بەرهەمی هەوڵە چاودێری و وردبینییانەیە کە دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە ئاشکراکردنی هەوڵەکانی تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێلە سەرپێچیکارەکاندا دەیدات، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئاستی هەماهەنگی و تەواوکارییە لە نێوان دەستەکە و دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ پاراستنی سامانی گشتی و جێبەجێکردنی یاسا."
دەستەکە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەختی کردەوە کە "دەروازەکانی عێراق نابنە ڕێڕەوێک بۆ سەرپێچییەکان یان دەروازەیەک بۆ فێڵکردن لە ڕێنماییە کارپێکراوەکان، و ڕێکارە چاودێرییەکانی وەک بەربەستێکی بەهێز بۆ پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و پاراستنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی یاسا دەمێننەوە."