بەغدا – INA
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕۆ سێشەممە، کارپێکردنەوەی وێستگەی سەرەکیی پاڵنانی ئاوی مەحاويل لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه کە "کارپێکردنی هەردوو پەمپەکە بەشدار بووە لە دووبارە دابینکردنەوەی ئاو بۆ ناوچەی مەحاويل، و گەیاندنی بەشە ئاوەکان بۆ قەزای مەحاويل و ناحیەی ئیمام، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کارپێکردنەوەی کۆمەڵگە سەرەکییەکان و دەستەبەرکردنی بەردەوامی بەردانەوەی ئاو و جێگیربوونی دابینکردنەکە".
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە "کادرە تەکنیکییەکانی، لەسەر کارە مەیدانییەکانیان بە بەردەوامی (٢٤) کاتژمێر بەردەوامن بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگە ستوونییەکە، هاوکات لەگەڵ دانانی پەمپێکی سەرئاوکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەموکوڕییەی کە لە جۆگەی مەحاويلدا ڕوویستاوە، بەجۆرێک بەشدار بێت لە جێگیربوونی ئاستی ئاو و بەردەوامی گەیاندنی بە سوودمەندبووان".
وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە کە "کارپێکردنی وێستگەی سەرەکیی پاڵنانی ئاوی مەحاويل، بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، موسەننا تەمیمی بووە، بۆ گەڕاندنەوەی کارایی سیستەمی ئاو و دەستەبەرکردنی بەردەوامی بەردانەوەی ئاو و گەیاندنی بەشە ئاوەکان بۆ سوودمەندبووان".