نێودەوڵەتی – INA
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سعودیا و سەڵتەنەتی عومان جەختیان لەسەر پێویستیی پاڵپشتیکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە "عباس عراقچی، وەزیری دەرەوە، پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاوازی لەگەڵ میر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سەعوودیە، و بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامداوە."
ئهوهیش هاتووه كه "پەیوەندییەکان تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی دووقۆڵی و هەرێمییان کردووە، جیا لە تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەرسێ وڵاتدا."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "وەزیرەکان جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دیالۆگ کردووەتەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی جێی بایەخی هاوبەشن."