🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی کەشناسی: کەشوهەوای هاوینەی زۆر گەرم بۆ سەرجەم شارەکانی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 03:35

بەغدا – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینیی گەڕانەوەی کەشوهەوای هاوینەی زۆر گەرمی بۆ سەرجەم شارەکانی وڵات کرد.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "نۆژەنکردنەوەی نەخشەکانی کەشوهەوا ئاماژە بە کۆتاییهاتنی کاریگەریی ئەو بارستە هەوایەی (ڕێژەیەک کەمتر گەرم) دەکەن کە بەشدار بوو لە دابەزینی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تاوەکو لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەست بە پاشەکشەی پلەبەپلە بکان لە کەشوهەوای عێراق،" و ڕوونیشی کردەوە کە "بارستە هەوایەکی گەرم تا زۆر گەرم (خولگەیی بیابانی) لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە هێرش دەهێنێت، تاوەکو لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆنترۆڵی کەشوهەوای وڵات بکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەبەپلەی پلەکانی گەرما و گەڕانەوەی کەشوهەوای هاوینەی زۆر گەرم لە سەرجەم شارەکانی وڵاتدا."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "کەشوهەوا لە ناوچەی باشوور زۆرترین گەرمی و ڕوونیی دەبێت و بە دوایدا ناوچەی ناوەڕاست، بە شێوازێک کە پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٧ بۆ ٤٩ پلەی سیلیزیدا بێت، لەگەڵ پێشبینیی تێپەڕاندنی ٥٠ پلەی سیلیزی لە هەندێک لە شارەکانی باشووردا، لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا، لە کاتێکدا ناوچەکانی باکوور بەهای ڕێژەیی کەمتریان تێدا تۆمار دەکرێت."

ئاماژەشی بەوە کرد کە "با بەردەوام دەبێت لە هەڵکردنی لە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی مامناوەند، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باکووری وڵاتدا، لەگەڵ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی بۆ باکووری ڕۆژهەڵات لە شارەکانی باشووری وڵاتدا،" و سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "ئاماژەکان هەن بۆ کەوتنەژێر کاریگەریی شارەکانی باشووری عێراق بە شەپۆلەکانی شێ کە لە نیوەی دووەمی ئەم هەفتەیەوە دەست پێ دەکەن، ئەمەش لە ئەنجامی گۆڕانی پلەبەپلەی با لە باکووری ڕۆژئاواوە بۆ باشووری ڕۆژهەڵات کە لە کەنداوەکەوە دێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەوری بەرزی مامناوەند لە ماوە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە کاتژمێرەکانی بەیانی و شەودا کە بەرزترین ئاستی شێ لە کەشوهەوادا بەخۆیەوە دەبینێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)