🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەئیلی ژمارەی ئەو سەردانیکارانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەروازەی سنوریی زڕباتییەوە هاتونەتە نێو خاكی عێراقه‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 03:35

بەغدا – INA

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان، فەریق عومەر وەئیلی، ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەی ئەو سەردانیکارانەی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی زڕباتییەوە هاتونەتە ناو عێراقەوە.

دەستەی دەروازەکان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی دەستەکە، فەریق عومەر وەئیلی، بەردەوامە لە گەشتە مەیدانییەکانی بۆ دەروازە سنورییەکانی تایبەت بە زیارەتی ئەربەعین، و ڕەوانیی جووڵەی هاتنەژوورەوەی سەردانیکاران بەبەڵگەوە بڵاو دەکاتەوە، و بە ژمارە ئاماری هاتوان لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی زڕباتییەوە ڕادەگەیەنێت."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، وەئیلی جەختی کردەوە کە "ژمارەی ئەو سەردانیکارانەی لە یەکی مانگی سەفەرەوە تا سێزدەی مانگی سەفەر لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی زڕباتییەوە هاتونەتە ژوورەوە گەیشتووەتە (٧٥٠,٠٠٠) سەردانیکار، بە تێکڕای هاتنەژوورەوەی ڕۆژانە کە گەیشتووەتە (١٤٠,٠٠٠) سەردانیکار، لەگەڵ پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانە لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوشان لەگەڵ لوتکەی زیارەتی چله‌ی ئیمام حوسێن (س)."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)