بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی نوێی پلەکانی گەرمای کرد لە سبەینێوە.
ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "کەشوهەوای ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا".
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: دهۆک و سلێمانی 42، هەولێر و ئەنبار 43، بەغدا، کەرکووک، کەربەلای پیرۆز ، نەینەوا، سەلاحەدین و دیالا 44، واسیت، نەجەفی ئەشرەف، بابل، دیوانییە و موسەنا 45، و بەسڕە، زیقار و میسان 47".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی پێنجشەممە کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست و هاوشێوە دەبن لە هەردوو ناوچەی باکوور و باشوور، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی هەینی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا".
لەم چوارچێوەیەدا، دەستەی کەشناسی ڕێنماییداوە بە هاووڵاتییان بۆ دوورکەوتنەوە لە بەردەکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و بەکارهێنانی ئاوی پێویست بۆ خۆپاراستن لە شەپۆلی گەرماکە.