بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە, فایەق زەیدان،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە شاری دۆحە، سەردانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ، میری دەوڵەتی قەتەری کرد و پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمئ خۆی پێشکەش بە میری قەتەر کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.
ئەنجومەنی باڵایی دادوەری لە راگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : زەیدان لە دیدارەکەیدا لە کۆشکی لوسیل، هاوسۆزیی قووڵی خۆی دەربڕی و داوای لە خوای گەورە کرد کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهشتی شایستەی بکات، لای خۆیەوە،میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردانە و هەستە برادەرانە و پڕ لە هاوسۆزییەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەربڕی.