🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەندروستیی کربلا پلانی گشتگیری بۆ سەردانیکەرانی چلە ئاشکرادەکات و دەیان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و نەخۆشخانە ئامادە دەکرێن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 16:29

کەربەلای پیرۆز-INA

فەرمانگەی تەندروستیی کربلا پلانی فریاکەوتنی گشتگیری خۆی بۆ بەڕێوەچوونی زیارەتکەرانی چلە ڕاگەیاند کە لە پێنجی سەفەرەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی مەراسیمەکە بەردەوام دەبێت. ئەنوە حەمید خەفاجی ، وتەبێژی فەرمانگەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند : بەپێی پلانەکە، هەشت نەخۆشخانەی حکومی و پێنج نەخۆشخانەی ئەهلی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی فریاگوزاری بە بێبەرامبەر خراونەتە خزمەت زیارەتکارانەوە، هەروەها 96 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرا لەگەڵ 180 ئۆتۆمبێلی تری پاڵپشتیکار دابین کراون،و پلانەکە پێکدێت لە دانانی 15 سەنتەری فریاکەوتن، و دابینکردنی 24 مەفرەزەی سەرەکی و 87 تیمی پزیشکی لەلایەن عەتەبەی پیرۆز و لایەنە ئەمنی و خێرخوازییەکانەوە، لەگەڵ تەرخانکردنی دەیان تیمی جووڵاو بۆ چاودێریکردنی ئاوی خواردنەوە و خۆراک و وەڵامدانەوەی خێرا، بە هاوکاری و پشتیوانیی وەزارەتی تەندروستی و چەندین فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکانی تری عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و سەرخستنی پرۆسەی خزمەتکردنی زیارەتکەران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)