بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، ڕێژەی پێشکەوتووی جێبەجێکردن و بەرزبوونەوەی کارەکانی لە پڕۆژەی ئاوی کەرتان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو یەتی،تیایدا هاتووە : پڕۆژەکە لە ناحیەی حەبانییە جێبەجێ دەکرێت و بە توانای دیزاینیی 1000 مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا کار دەکات، بە ئامانجی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ناوچەکانی کەرتان، و بوهەزیم بۆعەیسە و بۆشەبیل لە جزیرەی حەبانییە. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 6 دۆنم بونیاد دەنرێت و هێڵی گواستنەوەی بە درێژایی 32 کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت، و بە پێنجەم پڕۆژەی لە جۆری خۆی دادەنرێت کە وەزارەتەکە لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامی دەدات.