🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگا : لە دۆسیەی جومەیلیدا دەست بەسەر 27 ملیار دیناردا گیراوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 15:14

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای ناوەندی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی، ڕایگەیاند : کە دەست بەسەر 27 ملیار دینار لە دۆسیەی عدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن داگیراوە.

دادگا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە : دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوەندی تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی، دەست بەسەرداگرتنی 27 ملیار دیناری عێراقی ڕاگەیاند، لە دۆسیەی عدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن،کە تۆمەتباری دەستبەسەرکراوە ، و ئەو لایەنانەی کە لەگەڵیدا تێوەگلاون.

دادوەری تایبەتمەند راشیگەیاند :لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو داهاتە مالییانەی کە لە ئەنجامی پڕۆژە جێبەجێکراوەکاندا بەگەندەلی لەلایەن تۆمەتبار و لایەنەکانی دۆسیەکەوە دەستیان کەوتبوو ، توانرا دەست بەسەر ئەم بڕە پارەیەدا بگیرێت کە لەلای چەند کەسێک شاردرابووەوە.

ئاماژەی بەوەشدا : کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەست گەیشتن بە سەرجەم ئەو کەسانەی تێوەگلاون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)