بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستی بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت، کە بڕێکی زۆر خۆراک و کەرەستە پیشەسازی قاچاغی بەرەو پارێزگای دیالە هەڵگرتبوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:
لە چوارچێوەی ئەركە بەردەوامەکانیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی پرۆسەکانی قاچاخچێتی، مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربازی لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی پیادەی یەک، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، توانیان هەوڵی قاچاخچێتی بڕێکی زۆر لە خۆراک و کەرەستەی پیشەسازی بۆ پارێزگای دیالە پووچەڵ بکەنەوە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستە ڕوو:
کە ئەم پرۆسەیە دوای گەیشتنی زانیاری ورد هات کە تێیدا ناوی ژمارەیەک بارهەڵگر هاتبوو کە باری خۆراک و کەرەستەی پیشەسازییان پێیە و لە یەکێک لە پارێزگاکانەوە دێت،و دەیانەوێت بە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییە کارپێکراوەکانەوە بیبەنە ناو پارێزگای دیالە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هێزێکی تایبەت،دەستبەجێ دەستیان کردوە بە ڕێکاری پێویست و بۆسیەکی پتەویان دانا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی بارهەڵگرەکان و بارەکانیان، و کەرەستە دەستبەسەرداگرتراوەکان و ئۆتۆمبیل و شۆفێرەکانیان بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.